ماڵێک بۆ بەدەستهێنانی هاوسەنگی دەروونی و کۆمەڵایەتیت لە پێناوی ژیانێکی شایستە و ئارامدا
ناوەندێکی پسپۆڕیانەی سەردەمییە بۆ ڕاوێژی دەروونی و کۆمەڵایەتی، لێرە بەبێ هیچ بڕیارێکی پێشوەختە و دروستکردنی هەستی شەرم پشتیوانیت دەکەین، بۆ بەدەستهێنانی دەروونێکی ئارام و ژیانێکی دڵنیاتر لە هی ئێستات.

هەڵسەنگاندنی خێرای هەست
ڕێنمایی سەرەتایی
هەناسەیەکی قووڵ بدە: ٤ چرکە بیهێنە ژوورەوە، ٤ چرکە ڕایبگرە، ٤ چرکە بیدەرەوە.
خزمەتگوزارییەکان
لە ناوەندی هاوسەنگ، چەندین بواری ڕاوێژکاری پسپۆڕانە پێشکەش دەکەین، بۆ ئەوەی هەموو کەسێک شوێنی گونجاوی خۆی بدۆزێتەوە.
ڕاوێژکاری دەروونی
پشتیوانی پسپۆڕانە بۆ خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، و تەندروستی دەروونی گشتی.
ڕاوێژکاری کۆمەڵایەتی
یارمەتیدان لە چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتی و خێزانییەکان بە شێوەیەکی پسپۆڕانە.
ڕاوێژکاری لاوان و خوێندکاران
پشتیوانی تایبەت بۆ لاوان و خوێندکاران لە قۆناغە هەستیارەکانی ژیانیاندا.
ڕاوێژکاری دایکان و باوکان
ڕێنمایی و پشتیوانی بۆ دایک و باوکان لە پەروەردەکردن و پەیوەندی خێزانیدا.
ناوەندی هاوسەنگ
هەر کەسێک شایستەی ئەوەیە لە ژینگەیەکی ئارام، و متمانەپێکراو، و بەبێ سەرزەنشتکردن و دوور لە هەستی شەرمەزاریی، گوێی لێ بگیرێت و پشتگیری بکرێت.
لێرە لە (ناوەندی هاوسەنگ)، پسپۆڕان لێهاتوویی ئەوەیان هەیە شکۆمەندانە مامەڵە لەگەڵ تۆی چارەویستدا بکەن.
پسپۆڕیێتی جێگای متمانە
تیمێک لە پزیشک و ڕاوێژکاری مۆڵەتدار، بە ساڵانێک ئەزموون لە بواری تەندروستی دەروونی و کۆمەڵایەتیدا.
نهێنی و پارێزراوی
هەموو گفتوگۆ و زانیارییەکانت بە تەواوی نهێنی دەمێننەوە، لە کاتی ڕاوێژی ئۆنلاین و حزوریدا بەیەکسانی.
چاودێرییەکی گشتگیر
لە ڕاوێژی تاکەکەسی تا خێزانی و کۆمەڵایەتی، پلانێکی چاودێری تایبەت بە پێویستی تۆ ئامادە دەکەین.
پسپۆڕە متمانەپێکراوەکانی ناوەندی هاوسەنگ
نوێترین وتار، ئەڵقەی پۆدکاست، هەواڵی چالاکیی نوێ
ناوەندی هاوسەنگ ڕاوێژی ئۆنلاینی نوێ دەکاتەوە
بە دڵخۆشییەوە ڕایدەگەیەنین ڕێگایەکی نوێی ڕاوێژی ئۆنلاین کردووەتەوە، بۆ ئەوەی ئاسانتر پەیوەندیمان پێوە بکەیت لە هەر شوێنێکەوە.ئێستا دەتوانیت بە تەواوی ئۆنلاین وا...
هەفتەی ئاگاداری تەندروستی دەروونی بەخۆڕایی
بەشداربە لە هەفتەیەکی تەواوی وۆرکشۆپ و گفتوگۆی بەخۆڕایی سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی سترێس، گفتوگۆی خێزانی و هاوسەنگی هەستی.
چۆن دەتوانین لەگەڵ نیگەرانی ڕۆژانە مامەڵە بکەین؟
نیگەرانی بەشێکی ئاسایی ژیانە، بەڵام کاتێک زۆر دەبێت، چەند ڕێبازێکی سادە یارمەتیت دەدەن بۆ گەڕانەوەی کۆنترۆڵ.هەناسەیەکی هێواش و قووڵ بدەناوی هەستەکەت بنێ بەبێ حو...








